بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرکردەیەکی عێراقیش دەڵێت، کۆنتڕۆڵکردنی سنورەکانی هەرێم و ئێران قورسە چونکە سنوورەکان شاخاوی و سەختن".
محەمەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران لە عێراق لە چاوپێکەتێنکی کەناڵی عەهدی عێراقی وتی: "بە بەشداری کورد" ڕێککەوتون لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی سنورەکان و دانانی دیواری کۆنکرێتی و تەلی دڕکاوی و بورجی چاودێری و کامێرا لەسەر سنوورەکان.
هاوکات سەعد مەتڵەبی سەرکردە لە دەوڵەتی یاسا، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند: "کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکانی نێوان عێراق و ئێران زۆر گرنگە، تەنها پەیوەندیدار نییە بە سنوری نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان و دزەپێکردنی چەک بۆ ئێران، بەڵکو سنورەکان بون بە دەروازەی هێنانی مادەی هۆشبەر بۆ عێراق و مەترسییەکی گەورە دروستبووە."
Your Comment